بڕیارێکی بەپەلە بۆ ئەو مووچەخۆرانەی مووچەیان وەرنەگرتووە

:: PM:09:19:13/02/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان بڕیاریدا دەرگای بانکەکان بەڕووی مووچەخۆراندا بکاتەوە، ئەمیەش بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستە مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ هەینی 13ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕای گەیاند؛ سبەی شەمە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە ئەو مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە تا ئێستا مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە و دەتوانن سبەی سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئاماژە بەوەیش کراوە، کە مووچەی دوو جۆر لە مووچەخۆران خەرج ناکرێت:
1-  ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی (هەژماری من)یان پڕنەکردۆتەوە.
 2- ئەوانەی کارتی بانکییان بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.


وشە - پێشەنگ مەحموود