لە هەولێر بە ئامانجی پێشخستن و پاڵپشتی كارگێڕی و ڕێكخستنی كاروبارەكان و سەرخستن و بەهێزكردنیی كەرتی گەشتیاریی، لەلایەن دامەزراوەی "ڤیزت كوردستان" كە دامەزراوەیەكی ناحكومییە و ئامانجی بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتوزاری و ڕاكێشانی گەشتیاری نێودەوڵەتییە بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی گەشتیاریی ڕاگەینرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنەكەی بەرز نرخاند و بە پڕۆژەیەكی ستراتیجیی و گرنگ بۆ بوژاندنەوە و وەبەرهێنان لە كەرتی گشتیی گەشتوگوزار و بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێز و ڕەخساندنی هەلی كار لە قەڵەمیدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
پارێزگاری هەولێر، بەشەكانی ناوەندی youth Hub وەك ناوەندێكی گرنگی گەنجان و لاوان بەسەركردەوە، كە بریارە لە ئایندێكی نزیكدا بەرووی لاوان و گەنجانانی شاری هەولێر بكرێتەوە.