به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیاى شیڤرۆنى ئه‌مه‌ریكى كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق كرد، به‌گوێره‌ى یه‌كێك له رێككه‌وتنه‌كان به‌ڕێوه‌بردنى كێڵگه‌ى قرنه 2 ى به‌سره له كۆمپانیاى لوك ئۆیڵى رووسى وه‌رگیرایه‌وه و به كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه درا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى شوبات، نووسینگه‌ى سوودانى له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، دوو رێككه‌وتن له نێوان كۆمپانیاى شیڤرۆن و سێ كۆمپانیاى نه‌وتى عێراق واژوو كراوه. رێككه‌وتنى یه‌كه‌م له نێوان كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره و كۆمپانیاى شیڤرۆن بووه بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كێڵگه‌ى قرنه2 له به‌سره له كۆمپانیاى لوك ئۆیلى رووسییه‌وه بۆ كۆمپانیاى به‌سره و دواتر بۆ شیڤرۆن.
گرێبه‌ستێكى تر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى نه‌وتى زیقار بووه، بۆ پێشخستنى كێڵگه‌ى نه‌وتى ناسریه "زیقار" گرێبه‌ستى سێیه‌م له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى نه‌وتى باكور بووه، بۆ پێشخستنى كێڵگه‌ى نه‌وتى سه‌ڵاحه‌دین.
رێككه‌وتنه‌كه به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى و تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.