تۆم باراك : له‌مه‌ودوا شیڤرۆن 12%ى نه‌وتى عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنێت
تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا ستایشى رێككه‌وتنى كۆمپانیاى شیڤرۆن و عێراق ده‌كات كه ئه‌مڕۆ واژوو كرا و باراك ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ نیشانه‌یه‌كى جیاكه‌ره‌وه‌ى گرنگ بوو بۆ گه‌لى عێراق و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى شوبات له تۆڕى ئێكس په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ستایشى رێككه‌وتنى كۆمپانیاى شیڤرۆن و عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ نیشانه‌یه‌كى جیاكه‌ره‌وه‌ى گرنگ بوو بۆ گه‌لى عێراق و یه‌كێك له كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانى بوارى وزه كه شیڤرۆنه، ئه‌م هاوبه‌شییه ره‌نگدانه‌وه‌ى پشتیوانى به‌هێزه بۆ به‌هێزكردنى ئاشتى هاوبه‌ش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
دواتر تۆم باراك ده‌ڵێ، "كۆمپانیاى شیڤرۆن پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڕێوه‌بردنى كێڵگه‌ى نه‌وتى عێراق و به‌شدار ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانى 12% ى نه‌وتى عێراق". تۆم باراك باسى ئه‌وه‌یشى كردووه وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریكى له عێراق واتاى ده‌رفه‌تى نوێ ده‌گه‌ینێ بۆ گه‌شه‌كردن و كاركردن.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و تۆم باراك كۆمپانیاى شیڤرۆن سێ رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى نه‌وتى عێراق ئه‌نجام دا، به‌گوێره‌ى یه‌كێك له رێككه‌وتنه‌كان به‌ڕێوبردنى كێڵگه‌ى نه‌وتى قرنه 2 له به‌سره له كۆمپانیاى لوك ئۆیڵى رووسى وه‌رده‌گیرێته‌وه و به كۆمپانیاى شیڤرۆن ده‌درێت.