بانكی ئیسلامی عێراق ئەگەری پێدانی حیساب و كرێی حكوومەت لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی مۆبایلی بانكەكەوە، بە بەكارهێنانی سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی "ئی-پسوولە"، بە ئاسانی و بە درێژایی كاتەكانی ڕۆژ.
خزمەتگوزارییەكە ڕێگە بە پرۆسێسی خێرا و پارێزراوی پارەدان دەدات، لەگەڵ ئاگاداركردنەوەی خێرا لە مامەڵە داراییەكان، بەبێ پێویستی سەردانی هیچ فەرمانگەیەك. لە هەمووی گرنگتر هەموو مامەڵەكان بەبێ هیچ پارەیەك تەواو دەبن.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پاڵپشتی بانكەكە دێت بۆ گۆڕانكاری دیجیتاڵی و هەوڵەكانی ئۆتۆماتیكی دارایی، هەروەها بۆ ئاسانكاریی مامەڵەی ڕۆژانەی هاووڵاتییان بەشێوەیەكی كارا و متمانەپێكراو.