لەسەر داوای بەڵێندەران، وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان فەرمانی بە خەرجكردنی پارەی پڕۆژەكان دا و ئەوەیش بەڵێندەران دڵخۆش دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی شوبات، رەزاق حەمەدەمین بەڵێندەر، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای ناردنی نووسراوی ژمارە (75)ی بەڕێوەبەرایەتیی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرابوو، لەسەر خەرجی پرۆژەكان كە بە كارێكی دژ بە كار و پڕۆژەكان و بەڵێندەران بوو، هەواڵی خۆش گەیشت.
دەشڵێت، پاش هەوڵ و كۆششی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان لقی سلێمانی، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بەدەم داواكارییەكەمان هات بە نووسراوی ژمارە (78)، وەڵامی بەڕێوەبەرایەتیی بانكی ناوەندی هەرێمی /سلێمانی داوەتەوە لەسەر خەرجی پارەی پڕۆژەكان.
باسی لەوەش كرد كە فەرمانەكە دەرچووە، ئەوەی ماوەتەوە بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی كار لەسەر نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكات بۆ خزمەتكردنی كار و پڕۆژەكانی شاری سلێمانی، پارە بە بەڵێندەران بدرێت.