نرخی دۆلار فڕی و تمەنیش داڕما

:: AM:11:08:28/02/2026 ‌
دوای هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان فڕی، تمەنیش زیاتر بەهاكەی لە دەست دا.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی شوبات، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنە نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای هێرشەكەی بەیانیی ئەمڕۆ، بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار دابەزی، لە هەمان كاتدا تمەن بەهاكەی داڕما.

زیاتر گوتی، ئێستە و لە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆ 100 دۆلار بە 156 هەزار دینارە، لە هەمان كاتدا نرخ لە بازاڕ ناجێگیرە.

لەبارەی نرخی تمەن رای گەیاند، ئێستە و لە بازاڕی تاران بەهای 100 دۆلار بە 18 ملیۆن تمەن و لە هەرێمی كوردستانیش گەیشتە 14 ملیۆن و 300 هەزار تمەن.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە بەفەرمی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستی پێ‌ كردووە و پشێویی زۆر لە ئێران دروست بووە.



وشە - رامیار جەواد