مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران داخرا

:: PM:12:03:28/02/2026 ‌
مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران داخرا

بەهۆی دەستپێكردنی هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرجەم جووڵە بازرگانی و گەشتیارییەكان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕاوەستان.

سەرچاوەیەك لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە "وشە"ی ڕاگەیاند: داخستنەكە هەردوو كەرتی گەشتیاری و بازرگانی دەگرێتەوە و ڕێگە بە هیچ بارهەڵگر و گەشتیارێك نادرێت ئاڵوگۆڕ بكات.

هاوكات باسی لەوەش كرد هیچ وادەیەك بۆ كردنەوەی دووبارەی دەروازەكە دیاری نەكراوە و بڕیارەكە تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت.

ئەوە لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، گەشتی  فڕۆكەخانەكانی عێراق بەكوردستانیشەوە وەستان.
هاوكات  عەباس عەزیز بەڕێوەبەری گومرگی راپەرین رای گەیاند، دەروازەی كێلێ لە نێوان هەریمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران وەك رۆژانی ئاسایی نییە.

گوتیشی: گەشتیارانی ئێمە دەتوانن لە ئێران بگەرێننەوە و گەشتیارانی ئێرانیش دەتوان لە هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان، بەڵام ئێران رێگە بە گەشتیارانی عێراق نادات بچنە وڵاتەكە.




وشە - سۆران عەزیز