بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، دەستی بە سزادانی ئەو شوێنانە كرد كە نرخی كەلوپەل و خواردن بەرز دەكەنەوە، بە وردیش چاودێریی بازاڕ دەكەن.
نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هیچ مەترسییەك لەسەر كەمبوونەوە یان نەبوونی خۆراك لە بازاڕەكاندا بوونی نییە، بەشی زیاتر لە شەش مانگ خۆراک لە كۆگاكاندا هەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هۆشداریی توندی دایە خاوەنكار و بازرگانان و دووپاتی لەوە كردەوە، لیژنەكانی چاودێریی بازاڕ بە شێوەیەكی مەیدانی و چڕ چاودێریی جموجۆڵی بازاڕ و نرخەكان دەكەن، بەگوێرەی ڕێنوێنییەكان، هەر بازرگان، خاوەن ماركێت، یان شوێنێكی بازرگانی هەوڵی بەرزكردنەوەی نرخ بدات یان قۆرخكاری ئەنجام بدات، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە و شوێنەكەی دادەخرێت.