به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باس له كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر ئابووری جیهان كرد و ده‌ڵێ، ئه‌م جه‌نگه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێكردووه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئابووری جیهانه و ئه‌گه‌ر درێژه بكێشێت، ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی وزه و بازاڕ و هه‌ڵئاوسان له جیهان ده‌بێت.
كریستالینا جۆرجیڤا به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، هێزی ئابووری جیهان له ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تردایه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه نوێیه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێكردووه.
زیاتر
گوتی، ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه درێژه بكێشێت، به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر نرخی وزه و بازاڕ و ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له جیهان ده‌بێت، ئه‌و ململانێیه پێویستی نوێ له‌سه‌ر سیاسه‌توانان له هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌سه‌پێنێت، ناڕوونی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی داهاتوو ئێسته بووه‌ته دۆخێكی سروشتی نوێ له جیهان.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته تێیدا و تا داهاتوویه‌كی نزیكیش ماوه‌ی هه‌ڵچوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كان ده‌بێت.
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كاتێكدایه كه هاتوچۆی كه‌شتییه‌كانی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌رووی هورمز ڕووی له كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌واو كردووه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو بۆ جیهان داده‌نێت، چونكه 20%ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ده‌بێت.