وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی دوو فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دا.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە سەرچاوەیەكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەری گرتووە تێدا هاتووە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خەرج كرد.
ئەوەش زانراوە، نووسراوە كراوە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ پارەكە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئەگەر كات مابێت، بەڵام ئەگەر فریانەكەوتن رۆژی یەكشەم ئەو بڕە پارەیە دێتە ناردن.
ئەوە لە كاتێكە دوێنێ هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیاری وەكو داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق نارد.