دوای چەند ڕۆژێك لە داخستنی، دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ كرایەوە و چەندان بارهەڵگر كە میوە و سەوزەیان باركردبوو، هاتنە ناوخاكی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "وشە"ی گوت، دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ كرایەوە و ئەو بارهەڵگرانەی وەستابوون و دەیان بارهەڵگری تریش كە كەلوپەل و میوە و سەوزەیان باركردووە، هاتنە بازاڕەكانی كوردستان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە هەموو هەوڵێك هەیە ئەو دەروازەیە دانەخرێت و هێڵی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی پێویستی بمێنێ.
ئەوە لە كاتێكدایە كە لە دوێنێوە چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی بەهۆی ئەوەی لە ئێرانەوە دێت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان گران بوون، بەڵام ئێستە بە خێرایی نرخیان دێتە خوارەوە بەهۆی هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی بارهەڵگر لە ئێرانەوە بۆ كوردستان.