ئەم مانگە مووچەی بەشێكی تری خانەنیشیان دەچێتە "هەژماری من"

:: PM:02:26:07/03/2026 ‌
پڕۆسەی هاتنەوەی كارتی "هەژماری من" بۆ خانەنشینان بەردەوامە و ئەم مانگە لەگەڵ دەسپێكردنی مووچە كارتی بانكی بەشێكی تر لە خانەشینان تەواو دەبێت و لە ڕێی ئای تی ئێمەكانەوە پارە وەردەگرن. 

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئادار، "وشە" بە دوداچوونی لەسەر مووچەی خانەنشینان كرد كە فۆڕمی هەژماری منیان پڕكردووەتەوە و بەڵام چەندان مانگە كارتەكەیان وەرنەگرتووەتەوە. 

تیمی هەژماری من بە "وشە"یان گوت، مانگی رابردوو ژمارەیەكی زۆر لە خانەنشینان مووچەكانیان چووە سیستمی هەژماری من، بۆ ئەو مانگەیش بەشێكی زۆر لەو كارتانە تەواو بوون كە لە بانكەكانەوە دەدرێتەوە خانەنشینان. 

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، كە پێویستە خانەنشینان ئەوانەی كارتی بانكیان وەرنەگرتووەتەوە، چاودێری مۆبایلەكانیان بكەن و كورتە نامەیان بۆ دێتەوە یان سەردانی ئەو بانكە بكەن كە فۆڕمی هەژماری منیان تێیدا پڕكردووەتەوە، بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا كورتە نامە بۆ خانەنشینان دەچێت كاتێك كارتەكانیان تەواو دەبێت. 

هەژماری من سیستمی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانە و زیاتر لە 630 هەزار مووچەخۆر لە چەندان بانكی جیاواز و لە هەركاتێك بیانوێ‌ لە ئای تی ئێمەكاندا مووچە رادەكێشن. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم