راگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

:: PM:08:19:09/03/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری رای گەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.

وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە كە ڕۆژی پێنجشەم مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.

هاوكات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لەدوای ( ٢٠٢/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم