رۆیتەرز: بەغدا داوای لە هەرێم كردووە نەوتی بۆ رەوانە بكات، بەڵام هەرێم وەڵامی نەداوەتەوە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رای گەیاند، عێراق رێككەوتنێكی نوێ دەكات بۆ ئەوەی لە رێگەی بۆڕیی نەوتییەكان نەوت رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی بكەن. ئەمە لە كاتێكدایە كە باس لەوە دەكرێت عێراق هەوڵ دەدات لە رێگەی هەرێمی كوردستان نەوت رەوانەی دەرەوە بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رای گەیاند، ئاستی بەرهەمی نەوت لە عێراق بۆ ملیۆنێك و 400 هەزار بەرمیل دابەزیوە كە بەر لە هەڵگیرسانی شەڕی ئێران، زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل رۆژانە رەوانەی دەرەوە كراوە.
وەزیری نەوتی عێراق باس لەوە دەكات، نەوت 90% داهاتی عێراق دابین دەكات و دەشڵێ، "هەوڵ دەدەین بە تانكەر زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل رەوانەی دەرەوەی عێراق بكەین بۆ هەرسێ وڵاتی توركیا و سووریا و ئوردن.
دوو سەرچاوەی بەرپرس لە عێراق دوێنێ بە ماڵپەڕی
رۆیتەرزیان راگەیاندبوو، حكوومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەكانی خۆی، 100 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی بكات، بەڵام تا ئێستە هەرێمی كوردستان وەڵامی نەداوەتەوە.