ئەمەریكا وازی لە سیاسەتی بەرگریكردنی پاسیڤ هێناوە و پەنای بۆ هێرشی پێشوەختە بردووە. بەپێی شرۆڤەی ناوەندی لێكۆڵینەوە ستراتیجی و نێودەوڵەتییەكان CSIS، ئامانج تەنیا لاوازكردنی سوپای پاسدارانی ئێران نییە، بەڵكو لەناوبردنی هەموو ئەو سەروەت و سامانە ستراتیجییانەی ئێرانە كە وەك كارتی فشار لە ناوچەكەدا بەكار دەهێنرێن.
ڕاپۆرتەكانی ناوەندی جینز دیفێنس ئاماژە بەوە دەكەن، شەڕی ئەم سەردەمە گۆڕاوە بۆ شەڕێكی ناهاوسەنگ، ئێران بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی هەرزان و بەلەمی بچووك هەوڵ دەدات زیان بە زلهێزە تەكنەلۆجییەكان بگەیەنێت. "وەك یاری مشك و پشیلە، "تۆم و جێری" وایە، كە تێیدا لایەنی لاوازتر بە كەمترین تێچوو، زۆرترین زیان بەلایەن بەهێز دەگەیەنێت.
دنیا لە بەردەم قەیرانێكی گەورەی سووتەمەنی و وزەدایە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، دەتوانێ ببێتە هۆی هەڵاوسانێكی جیهانی مەترسی رژد دروست بكات.
ئەم شەڕە تەنیا پێوەندیی بە خاكەوە نییە، بەڵكو بۆ دیاریكردنی بڕیاردەری كۆتایی شەڕ لەسەر ڕێڕەوەكانی بازرگانی جیهانی.
دوێنێ هەینی بازاڕی بۆرسەی ئەمەریكا دیسانەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە كاتێكدا نەتەوە یەكگرتووەكان و پسپۆڕان هۆشدارییان لەبارەی كاریگەرییە ئابوورییە درێژخایەنەكانی شەڕی ئێراندا.
شەڕی ئێران كە كاریگەریی لەسەر بازاڕەكانی ئەمەریكا هەیە و كاریگەریی خراپی لەسەر تەواوی وڵاتانی زلهێز هەبووە.
بەهۆی شەڕەكەوە نەوت گەیشتووەتە 100 دۆلار، ئەمەش راستەوخۆ زیانی گەورە لە وڵاتانی پیشەسازی دەدات، هاوكات نرخی شتومەك بەگشتی گران دەبێت.