دەست بە دابەشكردنی مینحەی مامۆستایانی خۆبەخش دەكرێت

:: AM:11:48:14/03/2026 ‌
بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا دەست بكرێت بە دابەشكردنی مینحەی مامۆستایانی ئاینی كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئادار، محەمەد خەیات مامۆستای ئاینی، بە "وشە"ـی راگەیاند، پاش هەوڵێكی زۆر لەم چەند ڕۆژەدا مینحە بۆ مامۆستایانی ماندوونەناسی خۆبەخش خەرج دەكرێت.

دەشڵێت، هەموو هەوڵێك هەیە پێش جەژن ئەو بڕە پارەیە خەرج بكرێت و هیچ كێشەیەكی نییە.

هاوكات نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بە "وشە"ـی راگەیاند، دابەشكردنی مینحەی مامۆستایانی ئاینی كە خۆبەخشن هیچ كێشەیەكی نییە بەهۆی ئەو دۆخەی هەیە ئێستە دواكەوتووە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵی رابردوو بڕیاری دا كە مینحەی مانگانە بۆ مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش ببڕێتەوە، سەرەتای ئەمساڵیش ئەو بڕە مینحەیە نوێ كرایەوە.



وشە - رامیار جەواد