به‌رپرسێكی باڵای
ئێران ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاشكرای كرد، كه ئێران تاوتوێی ڕێگه‌دان به ژماره‌یه‌كی سنوورداری كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌كات، به مه‌رجێك ئه‌و كه‌شتییانه نه‌وت له وڵاتانی كه‌نداو به یوانی چینی بكڕن، نه‌ك دۆلار.
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه‌ی ئێران ئه‌وه‌یشی گوتی، ئه‌و هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری پیلانێكی نوێ دێ كه ئێسته تاران كاری له‌سه‌ر ده‌كات ده‌وێ جووڵه كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز ڕێكبخاته‌وه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه گه‌رووی هورمز یه‌كێكه له گرنگترین ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان له جیهان.
گرتنی گه‌رووی هورمز مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامی به‌های نه‌وت دروستكردووه، كڕین و فرۆشتنی نه‌وتیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له جیهان به دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا خرایه ژێر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئۆكراینا ئیتر ده‌ستی به فرۆشتنی نه‌وت به ڕۆبل یان به یوان كرد، هاوكات ئێرانیش به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌هه‌مانشێوه ده‌ستی كرد به فرۆشتنی نه‌وت به یوان به چین.