ئابووریناسێك: بۆ وەرگرتنی قەرز بۆ مووچە پێویستە حكوومەت پێك بهێنرێت

:: PM:10:06:14/03/2026 ‌

هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران چووە ناو سێیەم هەفتە و بەردەوامە، ئێران گەرووی هورمزی بە رووی كەشتییەكانی هەڵگری نەوت و بازرگانی داخستووە، ئەوەش وای كردووە هەناردنی نەوتی عێراق زۆر كەم ببێتەوە و مەترسی لەسەر مووچە دروست ببێت، شارەزایان پێیان وایە ئەگەر ئەو شەڕە زۆر بكێشێت كار لە توانای حكوومەت بۆ دابینكردنی مووچە دەكات و دەبێت قەرز بكات، ئەوەش پێویست بە حكوومەتێكی بە دەسەڵاتی تەواو دەكات.

عەبدولرەحمان مەشهەدانی شارەزای ئابووری دووپاتی كردەوە دەستپێشخەریی بانكی ناوەندی و و ئامادەیی بۆ قەرزدان بە حكوومەت، پێویست بە هەڵوێستێكی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق لە رێگەی پەلەكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بە دەسەڵاتی تەواو دەكات.

روونی كردەوە، بەردەوامبوونی حكوومەتی كاربەڕێكەر، واتە بوونی چەند كۆتێكی یاسایی لەسەر توانای بۆ واژووكردنی رێككەوتن و قەرزكردن، جا لە بانكی ناوەندی یان لە دەرەوەی عێراق بێت، چونكە ئەو حكوومەتەی ئێستە دەسەڵاتی تەواوی بۆ ئەو جۆرە لێكگەیشتنە  داراییانە نییە، ئەوەش پێویست بە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەتێكی هەمیشەیی دەكات كە دەسەڵاتی یاسایی بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی دارایی هەبێت، یان پێدانی دەسەڵاتی تەواو بە حكوومەتی كاربەڕێكەر بۆ قەرزكردن لە بانكی ناوەندی و وەرگرتنی بڕیارە ئابوورییەكان. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل