پێش دەستپێكردنی هەناردەی نەوت لە كەركووك كۆمپانیایەك كشایەوە

:: PM:02:28:16/03/2026 ‌
كۆمپانیایەكی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان لە كەركووك، بڕیاری كشانەوە و جێهێشتنی كارەكەی دا، هۆكاری كشانەوەكەشی بۆ ناسەقامگیریی شاری كەركووك دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئادار، ئەحمەد ئەبابەكر ئەندازیاری بواری نەوت، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم بەتەواوی كارەكانی لە شاری كەركووك راگرت.

زیاتر گوتی، كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم كاری پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی كەركووكی دەكرد، هەروەها هۆكاری كشانەوەكەش بەهۆی مەترسی و شەڕی بەردەوام و لێدان لە گرووپەكە لە سنوورەكە دەگەڕێتەوە.

باسی لەوەش كرد، نازانرێ وەستانی كارەكان تا كەی بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ كارمەندانی ناردەوە ماڵ.

كۆمپانیای ئایر بریتش پترۆلیۆمی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیایە و پێشتر چەند رێككەوتنێكی لەگەڵ بەغدا كردووە بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك و شەرگات.

ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە بڕیار بوو عێراق دەست بكات بە هەناردەی نەوتی كەركووك بۆ بەندارەی جەیهان، بەڵام بەو بڕیارەی ئەو كۆمپانیایە، ئیتر عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت لە كەركووك تووشی كێشە دەبێت.



وشە - رامیار جەواد