نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار بە نزمی مایەوە

:: PM:07:08:16/03/2026 ‌
جارێكی تر لەكاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار بەنزمی مایەوە و 100 دۆلار بەرانبەر بە 154 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە كرا.  

بە بڕوای چاودێرانی ئابووری، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە گۆڕانكاری لە بەهای دینار بەردەوامە، بەڵام چەند رۆژێكە دینار بە نزمی مایەتەوە. 

لە ئاڵوگۆڕی ئەمڕۆی دراودا، لەكاتی كردنەوەی بازاڕ 100 دۆلار بەرانبەر بە 154 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی رۆژەكەدا گەیشتە 154 هەزار و 800 دینار.

دابەزینی بەهای دینار لە بازاڕەكانی ناوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و ئەو مەترسیانەی لەسەر ئابووریی عێراق و دنیا دروستبووە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە.


نرخی دراوەكانی تر بەرانبەر دینار بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 154 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ بە 177 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 200 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن بە هەزار و 250 دینارە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم