هەناردەی نەوتی عێراق بۆ لبنان راگیرا

:: PM:03:48:17/03/2026 ‌
سەرچاوەیەكی عێراق بۆ رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئاشكرای دەكات، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ لبنان وەستا و بەمەیش لبنان رووبەڕووی تەنگژەیەكی گەورە دەبێتەوە لە دۆسیەی دابینكردنی كارەبا.

سەرچاوەیەك كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە، ئەمڕۆ سێشەم 17ی ئادار بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، ئەو بڕە نەوتەی كە عێراق رەوانەی لبنان دەكات، وەستاوە و هیچ بڕە نەوتێك بۆ ئەو وڵاتە ئامادە نەكراوە. لەبارەی هۆكارەكەیش دەڵێ‌، "پێوەندی بە داخستنی گەرووی هورمز هەیە".

چاوەڕێ دەكرێت پێنەدانی نەوت لەلایەن عێراقەوە بە لبنان كێشەیەكی زۆر بۆ ئەو وڵاتە دروست بكات، چونكە لبنان بۆ بەكارخستنی وێستگەكانی كارەبا پشت بە نەوتی عێراق دەبەستێت.

 لە ساڵی 2021 وە رێككەوتن لە نێوان عێراق و لبنان كراوە، عێراق ساڵانە 14 ملیۆن بەرمیل بەو وڵاتە دەدات لە بەرانبەر پێدانی خزمەتگوزاریی كشتوكاڵی لەلایەن لبنانەوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل