هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتن

:: PM:09:55:17/03/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 17ی ئاداری 2026، شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "وشە" ڕای گەیاند کە هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتن.

شێروان دووبەردانی لە لێدوانەکەیدا بۆ "وشە" ئاشکرای کرد، لە سبەی چوارشەمەوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەکرێت و پرۆسەی هەناردەکردنەکە دەست پێ دەکاتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوونی کردەوە، لە قۆناغی یەکەمدا ئەو بڕە نەوتەی کە لەبەردەستە هەناردە دەکرێت، و نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کێڵگەکانی کەرکووک پێکەوە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن.


وشە - رامیار جەواد