ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی: رۆژانە 11 ملیۆن بەرمیل نەوت لە دەست دەدەین

:: AM:10:23:23/03/2026 ‌
فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رای گەیاند، جیهان رۆژانە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە دەست داوە و ئەمەیش كاریگەری بۆ تەواوی وڵاتان دەبێت و هیچ وڵاتێك لە كاریگەرییەكانی ئەو تەنگژەیە بە دوور نابێت.

ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادار، فاتیح بیرۆڵ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، ئاژانسی وزە لەسەر ئاستی جیهان دەستی بە دانوستاندن كردووە، بۆ ئەوەی تاوتوێی رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەنگژەیە بكەن كە بە هۆی شەڕی ئێرانەوە بۆ سەر كەرتی نەوت و وزە دروست بووە.

باسی لەوەیش كردووە رۆژانە 11 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕی جیهان كەمی كردووە و ئەمەیش وا دەكات كۆنتڕۆڵكردنی نرخی نەوت ئاسان نەبێت و دووپاتیشی دەكاتەوە ئەو تەنگژەیەی ئێستە رووبەڕووی كەرتی نەوت بووەتەوە، زۆر لەوانە قووڵتر كە لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو روویان دا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل