لە 24 سەعاتی رابردوودا داهاتی ئاوی بەنداوەكانی كوردستان ملیۆن مەتر سێجا بووە

:: AM:11:45:23/03/2026 ‌
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داتایەكی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوەكانی لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بڵاو كردەوە كە لە تەواوی پۆند و بەنداوەكانی كوردستاندا رێژەی ئاو بەخێرای بەرز بووتەوە و هەندێكیش لە بەنداوەكان سەررێژبوون. 

بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان لە 24 سەعات 242 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان تێ هاتووە كە لە دوكان 83 سانیم و لە دەربەندیخان 30 سانتیم بووە.

هاوكات بەنداوی دهۆك 5.2 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاوی هەبووە و یەك مەتر بەرزبووەتەوە، بەنداوی گۆمەسپان نیو ملیۆن مەتر سێجا و بەنداوە بچووك و ناوەندەكان، پڕ بوون.

بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، ئەمڕۆ بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەكرێ‌ و داوایش دەكەن بەهۆی زیادبوونی ئاوەوە لە سیروان و كەناراوەكانی خوارووی بەنداوەكان هاووڵاتییان دووربكەونەوە و خۆیان بپارێزن.

جێی بیرهێنانەوەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری بە بەندا و پۆندەكانی كوردستان داوە، لەسەر دەستی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەیان پۆند و چەندان بەنداو دروست كراون. 



وشە - وشه‌