وەرزی داچاندن كۆتایی هات، لە ئێستەدا وەزارەتی بارزگانیی عێراق خۆی بۆ وەرزی دروێنە ئامادە دەكات، پێشبینیش دەكرێت بەرهەمی ئەمساڵ چوار ملیۆن تۆن بێت.
ئەمڕۆ دووشەم 23ـی ئادار، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە چوار ملیۆن تۆن زیاتر بێت.
ئەو وەزارەتە دەڵێت، ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرگرتنی گەنم، پێشبینی دەكرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە چوار ملیۆن تۆن زیاتر بێت بە تەواوی پارێزگاكان كە تۆماریان هەیە.
روون كراوەتەوە، سەرجەم سایلۆ و لق و كۆمپانیاكان ئامادەن بۆ كڕینەوەی گەنم لە جووتیاران، بۆیە وەرگرتن و كڕینی گەنم لە مانگی نیسان دەست پێ دەكات.