نرخی
نه‌وت له مامه‌ڵه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشم به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت و نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی كه‌نداو به بازاڕه‌كانی جیهان، هاوكات لێدوانی تره‌مپ له‌باره‌ی دانوستاندن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته 106 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به ڕێژه‌ی 1.1% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوێنێ به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به 101 دۆلار فرۆشرا، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساس دۆلارێك و 58 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 1.8% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 89 دۆلار و 71 سه‌نت.
ئێواره‌ی دووشه‌م نرخی نه‌وتی خام به ڕێژه‌ی 10% ڕووی له دابه‌زین كرد، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی به وه‌ستاندنی هێرش بۆ سه‌ر وێستگه‌كانی وزه له ئێران بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌ركرد. هاوكات باسكردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران و به ئه‌رێنی باسكردنی گفتوگۆكان كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دانا.
له به‌رانبه‌ردا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئێران به‌وه‌ی كه دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه و ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ ته‌نیا بۆ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وته، جارێكی تر نرخی نه‌وتی به‌رز كرده‌وه.