سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەست پێ دەكاتەوە

:: AM:10:56:25/03/2026 ‌
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕای گەیاند، دوای وەستانێكی كاتی بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست پێ دەكاتەوە.

سەلام عومەر گوتەبێژی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێت، دابەشكردنەكە لە مەڵبەندی شەش دەست پێ دەكاتەوە، كە پێشتر بەهۆی نەگەیشتنی سووتەمەنییەوە پرۆسەكە تێیدا وەستابوو.

هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017دا كۆبۆنی نەوتیان بۆ ماوەی هەشت ساڵ بۆ كراوە، هاوكات وەرگرتنی ئەم نەوتە كە بە بەشی ساڵی 2025 هەژمار دەكرێت، كۆتا دابەشكردن دەبێت كە بەو كۆبۆنە وەربگیرێت، هەر خێزانێكیش ئەو كۆبۆنەی نەبێت نەوتی پێ نادرێت.



وشە - سۆران عەزیز