ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئادار جارێكی تر نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەكاتی كردنەوەی بازاڕی جیهانیی بە 104 دۆلار دیاری كراوە و نرخەكەی بەڕێژەی 1.78٪ بەرزبووەتەوە.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 91 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و ئەویش نرخەكەی 1.71٪ بەرزبووەتەوە.
درێژە كێشانی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و داخستنی گەروی هورمز نرخی سووتەمەنی لەسەر ئاستی دنیا گران كرد، چاوەڕێ دەكرێت بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە نرخی نەوت بەردەوام هەڵكشێت.