فاو: بازاڕەكانی دنیا تەنیا بۆ دوو هەفتەی تر دەتوانن بەرگەی ئەم شەڕە بگرن

:: PM:01:24:28/03/2026 ‌
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) هۆشدارییەكی توند دەدات و دەڵێت: ئەگەر جەنگی ئێران درێژە بكێشێت، جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێكی ئابووری و مرۆیی دەبێتەوە..

ماكسیمۆ تۆرێرۆ گەورە ئابوریناسی "فاو" ڕای گەیاند، كە بازاڕەكانی جیهان تەنیا بۆ دوو هەفتەی تر دەتوانن بەرگەی كاریگەرییەكانی ئەم جەنگە بگرن.

ئاماژەی بەوەكرد: ئەگەر جەنگەكە لە نێوان سێ بۆ شەش مانگ بخایەنێت، كاریگەرییەكانی تەنیا لەسەر كەرتی وزە و خۆراك نامێنێتەوە، بەڵكو دەگاتە هەموو سێكتەرەكان.

گوتیشی، بەرزبوونەوەی نرخەكان و دابەزینی حەواڵەی دارایی، گەشەی ئابووریی جیهانی پەكدەخات.

شەڕی ئێران مانگێكە بەردەوامە و كاریگەریەكانی لەسەر دنیا بەتەواوی دەركەوتوون و زۆربەی وڵاتان هاواریان لێهەستاوە. چاوەرێش دەكرێت لە هەفتەكان داهاتوو زۆرترین زیان بەوڵاتانی دنیا بگەیەنیچت



وشە - سۆران عەزیز