100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار

:: PM:05:02:29/03/2026 ‌
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر بەرز بووەوە و دینار پاشەكشەی لەو نرخە كرد كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا، مامەڵەی پێوە دەكرا. 

كەمێك لەمەوبەر نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە، لە كاتێكدا بەیانیی ئەمڕۆ نرخەكەی بەشێوەیەك ڕووی لە دابەزین كردبوو. 

لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا كە وادەی داخستنی بازاڕی دۆلارە لە كوردستان، 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار لە كاتێكدا بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 154 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا. 

لەوەتەی شەڕی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل نرخی دۆلار بەشێوەیەكی خێرا بەرز و نزمی دەكات و دۆخی سەقامگیر نییە، بەڵام شارەزایان دەڵێن، بەرزبوونەوەی ئەمڕۆ بەهۆی زۆری خواستی دۆلار بووە بەتایبەت كە سەرەتای هەفتەیە و یەكەم ڕۆژی كردنەوەی بازاڕی دۆلارە. 

هەروەها پێشبینی دەكەن، نرخەكەی لەوەی ئێستە كە تۆمار كراوە بەرزتر نەبێتەوە، چونكە هەفتەی رابردوویش بەشێوەیەكی خێرا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار، دواتر نرخەكەی دابەزی.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم