وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئادار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا كرا.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 29ی ئاداری 2026 لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، سبەی دووشەم ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ دەكرێت.
بۆ ناردنی مووچە هەرێمی كوردستان دەبێت لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و نووسراوی هەناردەی نەوت و داهاتی ناوخۆی 120 ملیار دینار رەوانەی بەغدا بكات، بەڵام پێشتر "وشە" ئەوەی بڵاو كردەوە، كە ئەم مانگە بەهۆی شەڕەوە پێدەچێ لەسەر داهاتی ناوخۆ نەرمی نواندن هەبێت.