تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی

:: AM:11:13:30/03/2026 ‌
سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیی پێشان داوە لەسەر ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست، لە بودجەی 2026 بكرێنە هەمیشەیی و ئەوانەی لەسەر پەروەردەن.

ئەمڕۆ دووشەم 30ـی ئادار، مستەفا عەبدولهادی كامل بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەزامەندیی پێشان داوە لەسەر ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بودجەی گشتی ساڵی 2026 جێیان بكرێتەوە و بكرێن بە هەمیشەیی.

پەرلەمانتارەكە دەڵێت، بەپێی بڕیارەكە تەواوی ئەوانەی گرێبەستی پەروەردەن كە نزیكەی 50 هەزار كەس دەبن، لەگەڵ گرێبەستانی ئاسایشی خۆراك، هەروەها ئەوانەی گرێبەستی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و نەوتن، لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی كارەبا كە بە خوێنەرانی سەعاتی كارەبا ناسراون (قرا‌و المقایس) لە بودجەی ئەمساڵدا جێگیر دەكرێن و دەكرێن بە هەمیشەیی.

دیار نییە ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستان دەگرێتە یان نا، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێشووش دووپاتی لەوە كردووەتەوە دەبێت لە بودجەی 2026 فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی.


وشە - رامیار جەواد