وەزیری دارایی و ئابووری رای دەگەیەنێت، ئێستە سەرجەم پابەندییەكانیان جێبەجێ كردووە و چاوەڕوانی هاتنی پارەی مووچەن.
ئەمڕۆ دووشەم 30ـی ئادار، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ئابووری رای گەیاند، هەموو ئەوەی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانە ناردوومانە بۆ بەغدا، تا ئەوانیش مووچەی مانگی ئادار بنێرن.
زیاتر گوتی، تەرازووی پێداچوونەوەش بۆ بەغدا چووە و هیچ شتێك نەماوە.
لەبارەی ناردنی بڕی 120 ملیار دینار وەك نیوەی داهاتی ناوخۆ رای گەیاند، ئەو بابەتی 120 ملیار دینارە وەك داهاتی ناوخۆ، لە عێراقیش نەماوە تا لای ئێمە بمێنێت.
ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی بۆ عێراق ناردووە و چاوەڕوان دەكرێ لەم هەفتەیە وردبینی تەواو بێت.