ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، دەست پێ کردنی قۆناغێکی تری دابەشکردنی غازی ماڵانی ڕاگەیاند و مەرجی وەرگرتنی غازی دووەمیشی بۆ هاووڵاتییان ڕوون کردەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئاراستەی گشت هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، شارۆکە، شارەدێیەکان و ناوشار کراوە، سبەی سێشەم (31ی ئاداری 2026)، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی زیاتر لە 30 هەزار بتڵ غازی ماڵان، کە پرۆسەکە بەپێی سیستمی کارتی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت.
لە لایەکی ترەوە، سالار محەمەد بەرپرسی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون، لە ئاگادارییەکدا بۆ گشت هاووڵاتییان ڕوونی کردووەتەوە، ئەو کەسانەی پێشتر یەک بتڵەغازیان بە کارتی ئەلیکترۆنی وەرگرتووە، ناتوانن غازی دووەم وەربگرن تا ئەو کاتەی هەموو هاووڵاتییان بتڵی یەکەمیان وەرنەگرن و لێی سوودمەند نەبن.
لە کۆتاییدا ناوبراو دووپاتی کردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان چاوەڕێ بن و تەنیا ئەو کاتەی سیستمەکە بۆ پێدانی بتڵی دووەم کارا دەکرێت، ئەوان لە کاتی خۆیدا بە فەرمی هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە.