ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات، بەگوێرەی بڵاوكردنەوەی فۆرمێك دەردەكەوێت، لێكۆڵینەوە لە بانكی رافیدەین دەكرێت، چونكە لە ساڵی 2025 قەرزی گەورەی داوەتە هەندێك دامەزراوەی حزبەكان.
ئەمڕۆ سێشەم 31ی ئادار، فۆرمێك بڵاو كراوەتەوە كە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بەشی چاودێریی ناوخۆ ئاماری پێویستی دەوێت بۆ ئەو قەرزانەی لە 2025دا دراون، یانیش ئەوانەی رەزامەندییان لەسەر نەدراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسەر ئەو فۆرمە بۆ شەفەق نیوزی ئاشكرا كردووە، "بەڕێوەبەرایەتیی بانكەكە قەرزی جۆراوجۆری وەبەرهێنان و بازرگانی داوە و هەندێك لە قەرزەكان بۆ كۆمپانیای دیاریكراو بووە، كە هەندێكیان بۆ چەند لایەنێكی حزبی رۆیشتوون لەسەر بنەمای نزیكایەتی و مەحسووبییەت". سەرچاوەكە دووپاتی دەكاتەوە هەندێك لە قەرزەكان گەورەن.
بەگوێرەی راپۆرتێكی دەستەی دادوەری عێراق كە دوێنێ بڵاو كرایەوە، گەندەڵی و تاوانی مافیایی لە عێراق بەشێوەیەك تەشەنەی كردووە، دادگاكان ناتوانن بەرەنگاریان ببنەوە.