تەیف سامی بۆ دابەشكردنی مووچە بڕیارێكی دەركرد

:: AM:10:40:01/04/2026 ‌
هەرچەندە دوو رۆژ لە عێراق كراوەتە پشوو، بەڵام تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دا لە وەزارەتی دارایی عێراق پشوو نەبێت، بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار تەواو بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ مۆندیال كرایە پشوو، هەروەها بەیانیش پشووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا مووچەی بەشێكی زۆر لە فەرمانبەرانی عێراق بۆ مانگی ئادار و هەروەها مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نەدراوە، وەزیری دارایی بڕیارێكی دا.


لە نووسراوێكی تەیف سامیدا هاتووە، "رێنوێنیمان داوە بۆ ئەوەی فەرمانگەی ژمێریاری و بانكەكان هەبێت، بۆ تەواوكردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی مانگی بۆ ئەو یەكانەی ماونەتەوە".

ئەم هەفتەیە هەرێمی كوردستان تەواوی پابەندبوونەكانی خۆی لە بەرانبەر بەغدا تەواو كرد، چاوەڕوانی ناردنی مووچەیە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل