بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە نەزھەت ئەحمەد ئەرگوشی كرد كە كۆمپانیاكەی بەناوی "ماریانا"یە، حەوت خانووی نیشتەجێبوون پێشكەش بە بنەماڵەی شەهیدانی سپیلك دەكات.
بڵند ئیسماعیل ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئامادەبوونی شوان محەمەد بەرپرسی لقی 26 و كارگێڕانی لق، پێشوازیی لە نەزھەت ئەحمەد ئەرگوشی كرد.
ناوبراو خاوەنی كۆمپانیای "ماریانا"یە لە كوردستان و ئەوروپا، بڕیاری داوە بە پێشكەشكردنی حەوت خانوو بۆ شەھیدانی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر سپیلك.
شایانی باسە ھەمان كۆمپانیا ھەڵدەستێ بە دروستكردنی خانوو بۆ شەھیدانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە سنووری سۆران، كە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە و لەسەر ئەركی خۆی، ئەو حەوت خانووە دەبەخشێتە بنەماڵەی شەھیدانی سپیلك.