قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی غازی ماڵان، بڕیارێكی نوێی دەركرد و لەمەودوا دابەشكردنی غاز تەنیا بە فۆرمی رەسەنی خۆراك دەبێت و رێكارێكی نوێ بۆ رێكخستنی سەرەكان دەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی بڕیارەكە، لەمەودوا دابەشكردنی غازی ماڵان بەپێی فۆرمی خۆراك دەبێت، پێویستە هاووڵاتییان فۆرمی رەسەنی (ئەسڵی) خۆراكیان پێ بێت و بە هیچ شێوەیەك كۆپی فۆرمی خۆراك وەرناگیرێت.
قایمقامییەتی سلێمانی مۆرێكی تایبەتی دروست كردووە كە مێژووی وەرگرتنی غازی لەسەر تۆمار دەكرێت. كاتێك هاووڵاتییەك یەك بوتڵ گاز وەردەگرێت، تا یەك مانگی تر مافی وەرگرتنی بوتڵێكی تری نابێت، ئەمەش بە مەبەستی رێكخستنی نۆرە و دادپەروەری لە دابەشكردندا.