وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوامە و بەگوێرەی بەدواداچوونی "وشە" لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری دەست پێ دەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی نیسان، "وشە" بەدواداچوونی لەسەر بەنزینی 750 دیناری كرد كە ماوەی چەند رۆژێكە دابەش ناكرێ، ئەنجامی بە دەستهاتوو ئەوە بوو، كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی ئەو بەنزینە دەكرێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە "وشە"ی گوت، لە چەند رۆژی داهاتوو كێشەی دابینكردنی بەنزینی حكوومی بە تەواوەتی چارەسەر بكرێت.
هەر ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پەراوێزی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەرنجی خستە سەر ئەو پرسە و رای گەیاند، لەبابەتی سووتەمەنی چەند كێشەیەك هەبووە، بەڵام بەرەو چارەسەر دەچێت و ئەمڕۆ باشترە لە دوێنێ.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو دۆخە كاریگەری لەسەر سووتەمەنی هەبووە، بەڵام ئێستە گەیشتوون بە رادەیەكی باش بۆ چارەسەرەكردنی بەنزین و سووتەمەنی بە گشتیی.