سەرجەم بریكارەكانی ناو شار و شارۆچكەكان ئاگار دەكرێنەوە، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی "سەبەتەی دووەم"ی بەشەخۆراكی مانگی 3ی 2026 كە پێنج مادەی خۆراكیی لەخۆ گرتووە.
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، دڵشاد جەلال بریكاری خۆراك، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەگوێرەی خشتەی نێردراو بۆ بریكارەكانی خۆراك، ئەم مانگە پێنج مادەی خۆراكی دابەش دەكرێت.
زیاتر گوتی، مادەكان پێكهاتوون لە برنج سێ كیلۆگرام، شەكر یەك كیلۆگرام، زەیت یەك لیتر، لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە 400 گرام.
باسی لەوەش كرد، ئاگادار كراوینەتەوە هەر مادەیەك تێكچووبێت یان بۆ خواردن گونجاو نەبێت، نابێت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بكرێت و دەبێت دەستبەجێ كۆمپانیای خۆراك ئاگادار بكرێتەوە بۆ گۆڕینی.
پێشتر دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەمنزیكانە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی سەبەتەی دووەمی ساڵی 2026 .
ئاماژەی بەوەش كرد، بەنیسبەت بە ڕێژەی پارەكە وەك مانگی پێشوو پارە بخەنە ڤیزە كارتەكانیان.