به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه و بازاڕی وزه له جیهان، نرخی
نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆیه‌وه بینی، شاره‌زایانیش هۆكاری ئه‌مه بۆ شكسهێنانی دانوستاندنه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو و هه‌ڕه‌شه‌ی تره‌مپ بۆ گه‌مارۆ خستنه سه‌ر گه‌رووی هورمز ده‌گێڕنه‌وه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به ڕێژه‌ی 7.3% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 102 دۆلار و 29 سه‌نت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی به ڕێژه‌ی 8% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 104 دۆلار و 24 سه‌نت.
نه‌وتی خامی برنت له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی زۆردایه له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له دژی ئێران، پێش جه‌نگه‌كه به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به 70 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، به‌ڵام له‌میانه‌ی جه‌نگ گه‌یشته سه‌رووی 119 دۆلار.
هاوكات ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی هه‌واڵی ده‌ستكردن به دانوستاندن و كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئیسلام ئاباد، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خام گه‌یشته خوار 100 دۆلار و خامی برنت به‌رمیلێكی به 95 دۆلار و 20 سه‌نت فرۆشرا، به‌ڵام ئێسته جارێكی تر گه‌یشته‌وه سه‌رووی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كلاودیۆ گالیمبێرتی گه‌وره پسپۆری ئابووری له كۆمپانیای ریستاد ئینێرجی ده‌ڵێ، گه‌مارۆدانی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه نرخی نه‌وت به‌رزتر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌سته‌ڵه‌كی دانوستاندنه‌كان ده‌شكێنێت.