كۆمپانیای دانە غاز بە فەرمی دەست پێكردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غازی لە كێڵگەی كۆرمۆری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
كۆمپانیای دانە غاز لە ڕاگەیێنراوێكی فەرمیدا ئاماژەی بەوە كردووە: "بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستی پێ كردووەتەوە.
هاوكات ئەوەشی گوتووە، لەم ماوەیەدا كۆمپانیاكە ڕێكاری وردی ئۆپەراسیۆنی گرتووەتە بەر و بە هەماهەنگییەكی نزیك لەگەڵ لایەنە حكوومییەكان كاری كردووە، لە هەمان كاتدا پاراستنی گیانی كارمەندان و سەلامەتیی داراییەكانمان لە كارە لەپێشینەكانمان بووە."
دانەغاز پێشتر بەهۆی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران و هێرشی میلیشیاكان وەەبەرهێنانی لە كێڵگەكانی كوردستان راگرت، لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستیش گوتی، قۆناغ بەقۆناغ وەبەرهێنان دەگەینینەوە ئاستی پێشوو.
دانەغاز كۆمپانیایەكی ئیماراتییە چەندان ساڵە لە كوردستان لەبواری غازدا وەبەرهێنان دەكات.