ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه به‌نده‌ره‌كانی ئێران به ته‌واوی گه‌مارۆ دراون و جووڵه‌ی بازرگانی هه‌نارده و هاورده‌كردنی ئێران له ڕێی ده‌ریاوه به ته‌واوی وه‌ستێنراوه.
براد كووپه‌ر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (
سێنتكۆم) له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، گه‌مارۆی ده‌ریایی بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران به ته‌واوی جێبه‌جێكران، به‌مشێوه‌یه‌یش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوی زاڵن و هه‌موو ئامانجێك ده‌توانن به‌دی بهێنن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه نزیكه‌ی 90%ی ئابووری ئێران پشت به بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕێی ده‌ریاوه ده‌به‌ستێت و له ماوه‌ی 36 سه‌عاتی جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆیی ده‌ریایی توانرا جووڵه‌ی بازرگانی ئێران له ڕێی ده‌ریاوه به ته‌واوی كۆتایی پێ بهێنرێت، چ ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه‌لوپه‌لی ئێران بۆ ده‌ره‌وه ده‌گوازنه‌وه و چ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یشی له ده‌ره‌وه بۆ ئێران ڕه‌وانه ده‌كرێن، سه‌رجه‌میان وه‌ستێنراون.
دوای شكستی دانوستاندنه‌كان له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه گه‌مارۆی ده‌ریایی ده‌خاته سه‌ر ئێران و گه‌رووی هورمز ده‌خاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه.
شاره‌زایان ئه‌و گه‌مارۆ ده‌ریاییه بۆ سه‌ر ئێران وه‌ك كارتێكی فشاری واشنتن بۆ ناچاركردنی ئێران تا سازشی گه‌وره‌تر له دانوستاندنه‌كان بكات ده‌بینن. له دانیشتنی یه‌كه‌میش خاڵی ناكۆك بریتی بووه له پیتاندنی یۆرانیۆم و یۆرانیۆمی پیتێنراوی پله به‌رز له ناوخۆی ئێران، كه ئه‌مه‌ریكا داوای وه‌ستانی پیتاندن بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ و بردنه ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رز بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات. به‌ڵام تاران ئه‌مانه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وی به گه‌مارۆی ده‌ریایی ئابووری ئێران بخنكێنێت و ڕژێم ناچار بكات كه هه‌موو مه‌رج و داواكانی ئه‌مه‌ریكا قبووڵ بكات.