كۆمپانیای سۆمۆی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەو نەوتەی بە تانكەر رەوانەی بەندەری بانیاسی سووریا كرابوو، ئەمڕۆ یەكەم كەشتی لێ بار كرا و رەوانەی ئەوروپا كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی نیسان، عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، لە لێدوانێكی بۆ
ماڵپەڕی ئاژانسی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ یەكەم باری نەوتی رەش بۆ ئەوروپا رەوانە كرابوو. پێشتر ئەو نەوتە بە تانكەر لە عێراقەوە رەوانەی بەندەری بانیاسی سووریا كرابوو، لەوێشەوە بۆ ئەوروپا رەوانە دەكرێت.
عەلی نزار دەڵێ، "ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ كردانەوەی بازاڕێكی نوێ دەكرێت لە داهاتوودا وەبەرهێنانی تێدا بكرێت". دووپاتیشی دەكاتەوە كۆمپانیای سۆمۆ هەوڵ دەدات داهاتی نەوت زیاد بكات و رێگەی نوێ بۆ هەناردەی نەوت بدۆزێتەوە.
لە سەرەتای مانگی ئاداری رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق لە بەسرەوە وەستاوە، ئەمەیش كێشەی بۆ عێراق دروست كردووە، چونكە 90%ی داهاتەكەی لە رێگەی نەوتەوە دەست دەكەوێت. پێشتریش حكوومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتووە بۆ ئەوەی بڕێك نەوت لە رێگەی بۆڕییەكانی هەرێمەوە رەوانە بكات.