سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی به‌خشین و هه‌ڵگرتنی سزاكانی به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ڕووسیا و فرۆشتنی به وڵاتان بۆ ماوه‌ی مانگێكی تر درێژ كرده‌وه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ڕێگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه مۆڵه‌تی به ڕووسیا داوه كه نه‌وتی خام و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ڕێی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه له ماوه‌ی نێوان 17ی نیسان/ئه‌پریل تا 16ی ئایار/مایۆ بفرۆشێت و سزاكان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له بواری نه‌وت له‌سه‌ر ڕووسیا هه‌ڵده‌گیرێن.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه دوو ڕۆژ پێش ئێسته سكۆت بێسنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی كرده‌وه واده‌ی هه‌ڵگرتنی سزا به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ڕووسیا دووباره درێژ بكرێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، نرخی نه‌وت دوێنێ هه‌ینی و به‌ر له داخرانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه به ڕێژه‌ی 11% ڕووی له دابه‌زین كرد.