داتا و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕووسیا له ڕێی ده‌ریای قه‌زوینه‌وه گه‌نم و گه‌نمه‌شامی و جۆی بۆ ئێران ڕه‌وانه كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێشتر ئه‌و به‌روبوومانه له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه بار ده‌كران و له ڕێی گه‌رووی هورمزه‌وه ده‌گه‌یه‌نرانه ئێران.
ده‌ریای
قه‌زوین كه یه‌كێكه له ده‌ریاچه سوور و پڕ خوێكان، ئێسته بووه‌ته ڕێگه‌یه‌كی بازرگانی گرنگ له نێوان ئێران و ڕووسیا به‌هۆی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
پێشتر ئێران جۆو و گه‌نمه‌شامی له ڕووسیا له ڕێی قه‌زوینه‌وه پێ ده‌گه‌یشت، به‌ڵام گه‌نم هه‌میشه به بارهه‌ڵگری زۆر گه‌وره له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه بارده‌كران و به ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نۆكه‌ندی سوێس و ده‌ریای عه‌ره‌ب و گه‌رووی هورمز ده‌گه‌یه‌نرایه ئێران.
به گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كانی تیمی چاودێری دانه‌وێله له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ڕوویا له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ڕووسیا 500 هه‌زار تۆن گه‌نمه‌شامی و 180 هه‌زار تۆن جۆو و چوار هه‌زار تۆن گه‌نمی شیاو بۆ خواردنی له ڕێی ده‌ریای قه‌زوینه‌وه گه‌یاندووه‌ته ئێران. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تاران سێیه‌م گه‌وره‌ترین كڕیاری گه‌نمه له ڕووسیا.
ئه‌لیكسانده‌ر شارۆڤ سه‌رۆكی گرووپی ڕوسیران ئێكسپۆی ڕاوێژكاری كه كار له‌سه‌ر پێوه‌ندی بازرگانی و ئابووری ئێران و ڕووسیا ده‌كات گوتی، به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریای قه‌زوین ماوه‌ی هه‌شت ساڵه گه‌نمیان بۆ ئێران لێ بارنه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌مه ڕوویدا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه گه‌نم گه‌یه‌نرایه ئێران.