وەزارەتی نەوتی عێراق رای گەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە تەواوی كێڵگەكانی عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەكرێتەوە و بۆ هەناردەكردن ئامادە دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسان، ساحب بەزوون
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی دەكاتەوە، لە چەند رۆژێكی كەمدا دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەكرێتەوە و بۆ هەناردەكردن ئامادە دەكرێت.
ساحب بەزوون دەشڵێ، "پێوەندیی لەگەڵ كەشتی و كۆمپانیا گەورەكان كراوە، بۆ ئەوەی گرێبەست بۆ هەناردەی نەوت بكرێت و دەرگایش كراوە بۆ هەموو كۆمپانیاكان".
ئێران بەر لە ئاگربەستی شەڕەكەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریكا، رێپێدانی تایبەتی بە كەشتییە نەوتییەكانی عێراق دابوو بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت بكرێت، هەر ئێرانیش بوو دوو كەشتیی نەوتی عێراق لە كەنداو كردە ئامانج، بەو هۆیەشەوە لە سەرەتای مانگی ئاداری رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بەندرەكانی بەسرە وەستا.