توركیا : گرێبەستی كڕینی گاز لەگەڵ ئێران نوێ ناكەینەوە

:: PM:03:12:18/04/2026 ‌
ئالپ ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی توركیا رای گەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا گرێبەستی كڕینی گاز لە ئێران تەواو دەبێت  و هیچ دانوستاندنێك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكە نییە.

ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسان وەزیری وزەی توركیا رای گەیاند، ئێران بەردەوام گازی سروشتی رەوانەی توركیا دەكات و لە چەند مانگی داهاتوودا كرێبەستەكە تەواو دەبێت. لە ماوەی رابردوودا ئەم دوو وڵاتە دانوستاندنیان بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكە دەكرد.

كەچی ئەمڕۆ وەزیری وزەی توركیا دەڵێ‌ ، "تا ئێستا هیچ دانوستاندنێك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكە نییە"

لە مانگی تەمووزی داهاتوودا گرێبەستەكە كۆتایی دێت، بەگوێرەی ئەو گرێبەستە ئێران ساڵانە نۆ ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی هەناردەی توركیا دەكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل