بەگوتەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، لەو ماوەیەی كە شەڕ لە ناوچەكەدا هەبووە و مەترسیی تەناهیی زۆر بووە، چەندان مۆڵەتی وەبەرهێنانیان داوە.
بەرگەشت ئاكرەیی گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند: سەرەڕای كاریگەریی شەری ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریكا، لەم سێ مانگەی ئەمساڵدا 25 مۆڵەتی پڕۆژە بە وەبەرهێنەران لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە وەبەرهێنەری ناوخۆ دراوە.
بەگوتەی بەرگەشت، زۆرترین مۆڵەتی وەبەرهێنان بە سێكتەری كشتوكاڵ، گەشتیاری و پیشەسازی دراوە، چونكە مەسروور بارزانی سەرنجی لەسەر زیادكردنی داهات بووە لە بوارە جیاوازەكاندا.
دەشڵێت، پڕۆژەكان بریتین لە بازرگانی، پیشەسازی، گەشتیاری، خزمەتگوزاری و كشتوكاڵی. سەرمای پڕۆژەكان نزیكەی 400 ملیۆن دۆلارە.